TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣٥ کەس دەستبەسەر کراون

Navas Jan
Admin
📅 02 Haziran 2021 13:46

پەیامی کورد … لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣٥ کەس دەستبەسەر کراون

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٣٥ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز  و چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٣ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت ، ٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری، ٥ کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٣ کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

 

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی سنە دەستەبەسەر کراون کە ٢٥ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ٨ هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە و ٢ هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.

 

لە مانگی ڕابردوودا دوو چالاکی ژن، دوو ڕۆژنامەنووس و خوێندکارێکیش دەستبەسەر کراون.

 

Paylas: