TR KU SO
FB X
Kurdistan

لەئیلام کرێکارێک دوای دەرکرانی لەسەر کار خۆی کوشت

Navas Jan
Admin
📅 29 Aralık 2022 21:47


پەیامی کورد... لەئیلام کرێکارێک دوای دەرکرانی لەسەر کار خۆی کوشت

ئارەش تەبەرک، کرێکاری کۆمپانیای پێترۆشیمی شاری چوار سەر بە پارێزگای ئیلام، دوای دەرکرانی لە کارەکەی لەلایەن بەشی ئەمنییەتی ئەو کۆمپانیایە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئارەش تەبەرک، دوای دەرکرانی لە کارەگەکە چوونە ناو کارگەی لێ قەدەغەکرابوو، ڕۆژی دووشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢٦ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) خۆی کوشت.

هەر لەم ڕاستایەدا پێشتر، ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢، عەلی محەممەد کەریمی خەڵکی شاری چوار، کە لە کارەکەی لە کارگەی پێترۆ شیمی ئیلام دەرکرابوو، بەبەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

هەروەها، ڕۆژێک پێشتریش، محەممەد مەنسوری تەمەن ٣٢ ساڵ و یەکێکی دیکە لە کرێکارانی دەرکراوی کۆمپانی پێترۆ شیمیایی ئیلام، لە ڕێگای خۆ هەڵواسین، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

Paylas: