TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە پیرانشار سێ کەس دەستبەسەر کران

Navas Jan
Admin
📅 14 Şubat 2022 14:25

پەیامی کورد... لە پیرانشار سێ کەس دەستبەسەر کران

لە درێژەی دەستبەسەرکرانی ئەم دوایانەی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە، سێ هاووڵاتیی دیکە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی ڕەحیم عەلیزادە ٣٢ ساڵ و خەڵکی قروچاوە، ڕەحمان قادری و محەممەد قادر پوور خەڵکی گوندی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە دوای ئەوەی بانگ کراونەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و دواتر گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم سێ کەسە و هەروەها چارەنووسیان لەبەردەست دا نییە.

Paylas: