TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە پیرمام بارزانی پێشوازی لە سەلیم جبوری کرد كرد

📅 08 Nisan 2018 19:49

ئه‌مڕۆ یەک شەممە سەرۆك مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

 

لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند بەبۆنەی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی و جەختیشی لە ڕۆڵ و پێگەی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستان لە قۆناغەكانی ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو كردەوە لە بەدیهێنانی سەقامگیری و پەنادانی خەڵكی لێقەوماو و ئاوارە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هاوكێشە و پێشهاتە سیاسییە نوێیەكان ئاڵوگۆڕ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر ئەو تەحەدییاتەی لەبەردەم پڕۆسەی سیاسیدا لە قۆناغی داهاتوو دێنە كایەوە.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەكان لە پەیوەندی و ڕاوێژی بەردەوامدا بن.

Paylas: