TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە کرماشان ڕێگری لە مامۆستایەکی کورد کرا کە بە جلی کوردییەوە بچێتە سەر پۆلەکانی خوێندن

Navas Jan
Admin
📅 08 Mayıs 2023 19:35

پەیامی کورد... لە کرماشان ڕێگری لە مامۆستایەکی کورد کرا کە بە جلی کوردییەوە بچێتە سەر پۆلەکانی خوێندن

پاراستنی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی کرماشان، نەیهێشتووە جەلیل ئاهەنگەرنژاد، مامۆستای وێژە و ڕاگەیاندنی ناوەندە پەروەردەیییە باڵاکان و قوتابخانەکانی کرماشان، بە جلی کوردییەوە بچێتە ناو پۆلەکانی خوێندن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی هەنگاو، لەم پەیوەندییەدا ئەو مامۆستایە لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆیدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە پێشگیری لە ناوبراو کراوە کە بە جلی کوردییەوە بچێتە قوتابخانە و پۆلەکانی خوێندن، نووسیویەتی: "کرماشان کە بە گەورەترین شاری کوردنشین لەقەڵەم دەدەن. بەڵام بۆ چی دەبێت نەهێڵن لە وەها شارێک و وەها بارودۆخێک بۆ سادەترین و ئاساییترین مافی هەر مرۆڤێک کە جل‌لەبەرکردنیەتی، وەها دژایەتییەک بکرێت".

جەلیل ئاهەنگەرنژاد کە وەک نووسەریش چالاکی دەکات، نزیک بە سی ساڵ ئەزموونی وانەوتنەوەی لە قوتابخانەکان و ١۵ ساڵ ئەزموونی وانەوتنەوە لە ناوەندەکانی پەروەردەیییە باڵاکاندا هەیە.


 

Paylas: