TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە کرماشان زیاتر لە ٢٠ کەس دەستبەسەر کران

Navas Jan
Admin
📅 27 Temmuz 2021 16:39

پەیامی کورد … لە کرماشان زیاتر لە ٢٠ کەس دەستبەسەر کران

 

دوای ئەوەی کە ڕۆژی ڕابردوو خەڵکی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان بۆ دووهەمین جار بە نیسبەت نەبوونی ئاو و کارەبا هاتنە سەر شەقام هیزە چەکدارەکان تەقەیان لە خەڵک کردووە و زیاتر لە ٢٠ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢١، خەڵکی ناڕازی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان بۆ دووهەمین جار هاتنە سەر شەقامەکان و بە نیشانی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە نەبوونی ئاوی خواردن و کارەبا شەقامەکانیان داخست و پشتیوانی خەڵکی ناڕازی ئەهوازیان کرد.

 

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی ناڕازی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٩ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ مەیسەم وەیسی کوڕی مستەفا ٢_ ڕامین وەیسی کوڕێ سەلمان ٣_ حیکمەت سەفەری کوڕی خوداموراد ٤_ شاریار شەفیع زاده کوڕی سەلمان ٥_ شارام شەفیع زاده کوڕی سەڵمان ٦_ شاهین شەفیع زاده کوڕی سەلمان ٧_ ئارەش نەجەفی کوڕی مورادعەلی ٨_ مەنووچێهر نەجەفی کووری عەلی محەمەد ٩_ پژمان کەمەڕی کوڕی هەیبەت

 

 

یەکێک لە دانیشتوانی دەردەدرێژ لەوبارەوە ڕاگەیاند: “ لە ڕۆژی ڕابردووە گەڕەکی دەدەدرێژ میلیتاریزە کراوە و هێزە ئەمنییەکان سەرەڕای دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە و کەلووپەلی ماڵی هێندێکیانیان تێک داوە.

 

بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە هەنگاو شەوی ڕابردوو بڵاوی کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی کردووە.

Paylas: