Kurdistan
لە شارەزوور 400 دۆنم گەنمی جوتیاران سوتا
پەیامی کورد... لە شارەزوور 400 دۆنم گەنمی جوتیاران سوتا
پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسنووری شارەزوور، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە نزیکەی 400 دۆنم لە گەنمی جوتیاران سوتا و تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکەشی نەزانراوە.
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاگر لە گوندی کانی بەردینەی سنووری شارەزوور کەوتەوە و دوای گەیشتنی تیمەکانیان لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: نزیکەی 400 دۆنم لە گەنمی جوتیارانی سنوورەکە سوتا، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە .