Kurdistan
یەکەمین کاروانی حاجیان گەیشتنە سلێمانی وحاجیانی هەولێریش ئەم ئێوارەیە دەگەنەوە
پەیامی کورد ... بەیانی ئەمڕۆ شەممە یەکەمین کاروانی حاجیان گەیشتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
بەیانی ئەمڕۆ 417 حاجی گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن کەسوکاریان و بەرپرسانی فڕۆکەخانەکەوە پێشوازیان لێکرا.
هاوکات نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی حاجیان بگەنەوە شاری هەولێر