TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ڕۆژئاوا تا دێت زیاتر دەبێت

سارا
Yazar
📅 07 Kasım 2020 16:49

پەیامی کورد     ...    ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ڕۆژئاوا تا دێت زیاتر دەبێت

هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندرووستی خۆبەڕێوبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند، ٢٣٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندرووستی خۆبەڕێوبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردووا ٢٣٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، کە ١٢٤ کەس لەرەگەزی نێر و ١١١ کەس لە رەگەزی مێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە و ٢٧ کەسیش چاکبوونەتەوە و ڤیرووسەکەیان پەڕاندوە.
بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی تەندرووستی خۆبەڕێوبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، تا ئێستا پێنج هەزار و ٤٨٤ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ١٣٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ٧٩٨ کەسیش تا ئێستا لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن.

Paylas: