Kurdistan
میری یەزیدییەکان " میر تەحسین بەگ " کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد ... میر ته‌حسین به‌گ، میرى یەزدییه‌كانى كوردستان دوای چەند رۆژێک مانەوەی لە نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ووڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە بە فەرمی کۆچی دوایی میر ته‌حسین به‌گ، میرى یەزدییه‌كانى كوردستان ڕاگەیندرا کە ماوەیەک بوو لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بوو.
میر ته‌حسین به‌گ، كوڕى سه‌عید عه‌لى به‌گه و له 15ى مانگی ئابی ساڵی 1933 له ناوچه‌ى باعه‌درێى سه‌ر به قه‌زاى شێخان له‌دایكبوه.
میان خانونى، نه‌نكى میر ته‌حسین به‌گ دواى 15 رۆژ له مردنى میر سه‌عید به‌گى باوكى له هاوینى ساڵی 1944 پله‌ى میرى ئێزدییانى پێ به‌خشیوه و له‌و كاته‌وه له‌و پله‌یه‌دا بوه.