TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسرور بارزانی، ئامادەیی حکوومەت بۆ هەر پێداویستییەکی بریندارانی رووداوەکەی ئەمڕۆی زاخۆ رادەگەیەنێت

Navas Jan
Admin
📅 20 Temmuz 2022 22:37

پەیامی کورد... مەسرور بارزانی، ئامادەیی حکوومەت بۆ هەر پێداویستییەکی بریندارانی رووداوەکەی ئەمڕۆی زاخۆ رادەگەیەنێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری تەندروستی رادەسپێرێت کە سەردانی نەخۆشخانەکانی زاخۆ و دهۆک بکات و پەیامی پەرۆشی و نیگەرانی و ئامادەیی بۆ هەر هاوکارییەک بە بریندارانی رووداوەکەی ئەمرۆی هاوینەهەواری پەرخە لە زاخۆ رابگەیەنێت.

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی راسپاردووە بە نوێنەرایەتیی ئەو سەردانی نەخۆشخانەکان زاخۆ و دهۆک بکات بۆ بەسەرکردنەوەی برینداران بۆ گەیاندنی پەیامی پەرۆشی و نیگەرانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوونی ڕەوشی تەندروستیان.

وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە کە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی وەزیری تەندروستییەوە ئامادەیی خۆی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ تەواوی چارەسەری و هەر پێداویسیەک بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی ڕوداوەکەی ئەمڕۆی هاوینەهەواری پەرخە لە ناحیەی دەرکار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رابگەیەنێت.

 

Paylas: