بەپەلە ... حکوومەتی سووریا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هێرش کردنە سەر فڕۆکەخانەی " تەل ئەبیب "
پەیامی کورد ... سووریا بە ناڕەزایەتی دەربڕین بە هێرشی ئاسمانی ئەم دواییە بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لە لایەن ئیسرائیلەوە هەڕەشەی کرد کە لە ئەگەری ڕانەوەستانی هێرشەکان ، ئەم کارە بە هێرش کردنە سەر فڕۆکەخانەی تەل ئەبیب قەرەبوو دەکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک . " بەشار ئەلجەعفەری " نوێنەری دائیمی سووریا لە سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دا کە ئەگەر شەورای ئەمنییەت ڕێوشوێنی تایبەت بۆ پێشگرتن لە بەزاندنی سەروەی خاکی سووریا لە لایەن ئیسرائیلەوە نەگرێتە بەر ، سووریا بۆ بەرگری لە خۆی لە بەرامبەر ئەم هێرشانە بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق ، بە هێرشێکی قەرەبووکەرەوە بۆ سەر فڕۆکەخانەی تەل ئەبیب ووڵام دەداتەوە .
ئەو هەروەها لە دانیشتنی شەورای ئەمنییەت سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ووتی : " نیکۆلای مێلادینۆف " نێردراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئەنقەست کارەکانی ئیسرائیل و هەوڵە سەرکوتکارانەکەی لە دژی دانیشتوانی جەولان ی داگیرکراوی سووریا لە بەر چاو نەگرتووە .
الجعفری ووتی " کاتی ئەوە هاتووە کە شەورای ئەمنییەت ڕێوشوێنی پێویست بۆ وەستاندنی تەجاوزەکانی ئیسرائیل بۆ خاکی سووریا بگرێتە بەر ،
نوێنەری تایبەتی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها جەختی کردەوە کە گەڕاندنەوەی " بەرزاییەکانی جەولان " مافی جێگای ووتوووێژی نییە و جێگای پێداچوونەوەی کاتیش نییە و مافی سووریا لەمبارەوە لەناو ناچێت .