مەکتەبی سیاسی پارتی ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان
ئه‌ندام و لایه‌نگران و كادیرانی دڵسۆزی پارتی..
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی، به سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، كۆبووه و سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق و قۆناغی دوای ڕاگه‌یاندنی لیسته سه‌ركه‌وتوه‌كان به فه‌رمی، گفتوگۆی هه‌مه لایه‌نه‌ی ئه‌نجامدا و، هه‌ر وه‌كو پێشبینیمان ده‌كرد جارێكی دیكه‌ش پارتیمان متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی به‌ده‌ست هێنا به به‌ده‌ست هێنانی (25) كورسی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌نگ هێنانه متمانهیهكیشه به كاندیده‌كانمان كه دڵسۆزانه به‌رگری له ماف و ئازادیه‌كانی كوردستانیان ده‌كه‌ن وه‌ك به‌شێك له فراكسیۆنه فره ره‌نگ و هه‌ره به تواناكان ده‌بن له په‌رله‌مانی نوێی عێراقدا.
سه‌ره‌ڕای پارچه پارچه بوونی ده‌نگی كوردستانیان له لیستی جیاجیادا، هه‌ر چه‌نده ئێمه باوه‌ڕمان وا بوو هه‌وڵیشمان بۆدا كه یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بین بۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، به‌ڵام ئێستاش ئه‌و متمانه‌و ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ده‌مانخاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌ركی گرانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له چوار ساڵی داهاتوودا. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌نگه زۆر و متمانه پێ به‌خشینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، ته‌واوی ئه‌و پێشبینیانه‌ی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن كه خواستیان دژایه‌تیكردنی پارتی و شكاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوو، ته‌واو پێچه‌وانه كرده‌وه و له گۆڕ نا.
ئێمه باوه‌رمان وایه خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك هه‌میشه پشتیوانی پارتی بوون، چونكه پێیان وایه ئه‌و حزبه ده‌توانێ به باشترین شێوه نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان بكات و به باشترین شێوه دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌شدار له پڕۆسه‌ی سیاسی و پێكهینانی حكومه‌تی ئایندهی عێراقدا بكات له‌سه‌ر پرنسیپی شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و ته‌وازن، مێژووش به‌ڵگه‌و شاهێدی ئه‌وه‌یه كه پارتی ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له قۆناغه جیاجیاكاندا له پێشخستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌رده‌وام بووه له به‌دی هێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان و ئێستاش دڵنیایی ده‌ده‌ین كه له ئاست ئه‌و متمانه‌یه ده‌بین كه خه‌ڵكی كوردستان پێی به‌خشیوین.
شایانی باسه جگه له لایه‌ن و لیسته كوردستانییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له لیسته‌كانی حزب و لایه‌نه عێراقیه‌كان له هه‌رێمدا به‌شدار بوون به‌ڵام دیاره كه نه‌یانتوانی هیچ كورسیه‌ك به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستان باوه‌ریان به به‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به مافی چاره‌ی خۆنوسینی كوردستانیشه‌وه هه‌یه. باوه‌ڕمان وایه به‌یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردستانیه‌كان وێرای هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراقی كه باوه‌ریان به ماف و ئازادیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه ده‌توانین به باشترین شێوه مافه ده‌ستوریه‌كانمان بپارێزین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ست ده‌كه‌ین به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی كوردستان، كه هیوادارین بتوانین مینبه‌رێكی هاوبه‌ش له‌و ڕووه‌وه پێك بهێنین.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ل حزب و لایه‌نه‌كانی عێراقیش ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌كان، به پێكه‌وه كاركردن و به هاوبه‌شی به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان و هه‌موو عێراقییه‌كان به‌ده‌ست بهێنین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه بڕیاری دا شاندێكی باڵا ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی ئایندهی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پڕەنسیپانهی له‌سه‌ره‌وه باسمان لێوه كردوون.
كۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی جددی كرد له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به هه‌موو قۆناغه‌كانیه‌وه و له‌سه‌ر هه‌ندێ خاڵ و بابه‌تی نه‌رێنی ڕاوه‌ستا، به تایبه‌تی گوشار خستنه‌سه‌ر هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌كانی كۆمیسیۆن له هه‌ولێر و دهۆك له لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له به‌غدا و، هه‌ندێ له كۆمیسارانیش بێ لایه‌ن نه‌بوون له كاركردنیاندا به‌ڵكو ته‌واو وه‌كو نوێنه‌ری لایه‌نی سیاسیان ره‌فتاریان ده‌كرد و دژایه‌تی پارتیمانیان ده‌كرد و هه‌وڵیان ده‌دا ده‌نگی پارتی كه‌م بكه‌نه‌وه له كاتێكدا كه پارتیمان نوێنه‌ری نه‌بوو له كۆمیسیۆنی باڵادا، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ژمارنه‌كردنی به ئه‌نقه‌ستی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی سندوقه‌كانی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كانی شنگال له سنوری پارێزگای دهۆك، كه به‌شی هه‌ره زۆریان خوشك و برایانی كوردی ئێزدی بوون كه له ئه‌نفالی داعش ڕزگار ببون و كاندیده‌كانیان بێ به‌ش كردن له ده‌نگی ده‌نگده‌رانیان، كه ئه‌مه‌ش جۆرێكه له ئه‌نفالی ده‌نگی ئێزدیه‌كان. ئه‌مانه و هه‌وڵه‌كانی دیكه‌ش به چڕی له‌و پێناوه ده‌دران كه پارتی له ئاستی پارێزگای نه‌ینه‌وا نه‌بێته لیستی ژماره یه‌كه‌م هه‌رچه‌نده له لیستی یه‌كه‌مه و، باشیش ده‌زانن كه پارتی به‌رگری كاری سه‌رسه‌ختانه‌ی مافه‌كانی كوردانی ئێزدی به تایبه‌تی و گه‌لی كوردستانه به گشتی.
بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی زۆری گومانه‌كان و لادانی هه‌ندێك له كۆمیسیاران له كاری پیشه‌یی خۆیان، به‌پێویستی ده‌زانین كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق پێداچوونهیهكی جددی ئه‌نجام بدات و ڕێگا له فه‌وتانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ده‌نگه‌كان بگرێت و پابه‌ندی سوێند خواردنه‌كه‌یان بن، هه‌رچه‌نده ده‌ریشكه‌وت كه كۆمیسیۆن له ئه‌ركه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و نه‌ی توانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌و ته‌زویره زۆرهبكات كه ڕوویداوه، ته‌نانه‌ت شپرزه‌یی به‌شێوازی ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆتایشهوه دیاربوو.
له كۆتاییدا دووباره پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان و عێراق و ته‌واوی كاندیده‌كانی
ده‌رچوو و ده‌رنه‌چوو ده‌كه‌ین له‌م پڕۆسه‌یه‌دا.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
20/5/2018