TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەماڵ ئەترووشی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان کاندید کرا

Navas Jan
Admin
📅 04 Ocak 2021 02:44

پەیامی کورد ... کەماڵ ئەترووشی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان کاندید کرا

 

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان بڵاوکردەوە.

 

د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "بەمەستی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د. کەمال ئەتروشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە".

 

دەشڵێت: "ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت".

Paylas: