Kurdistan
کۆمسیۆن، رێژەی بەشداری هاووڵاتیانی لەهەڵبژاردن ئاشکراکرد
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی کۆتایی بەشداریکردنی هاووڵاتیان لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرا دەکات.
دوای ئەوەی دوێنێ (١٢)ی ئایار، پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان، دەستیپێکرد و تا کاتژمێر (٦)ی ئێوارە بەردەوام بوو، دواتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کە بەپێی دوایین ئامارەکان، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە بەشداریی (٤٤.٥٢٪) دەنگدەران، سەرکەوتوو بوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە هەڵبژاردنەکەدا (٢٤) ملیۆن کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان مافی بەشداریکردنیان هەبوو، بەڵام تەنیا نزیکەی (١٠) ملیۆن کەس بەشداریی کردووە.