TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆمسیۆنی عێراق دواین رێژەی بەشداریکردنی لە دەنگداندا بڵاوکردەوە

Navas Jan
Admin
📅 19 Aralık 2023 21:53

پەیامی کورد... کۆمسیۆنی عێراق دواین رێژەی بەشداریکردنی لە دەنگداندا بڵاوکردەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رێژەی بەشداریکردنی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی بڵاوکردەوە و زۆرترین رێژەی بەشداریش لە پارێزگای کەرکوک بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی کانونی یەکەمی 2023 کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دواین ئاماری رێژەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی گشتی و تایبەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە رێژەی بەشداریکردن گەیشتووەتە %41.

بەپێی ئەو ئامارەی کۆمسیۆنی عێراق بڵایوکردووەتەوە زۆرترین رێژەی بەشداری دەنگدان لەسەر ئاستی پارێزگاکان، لە پارێزگای کەرکوک بووە بە رێژەی %66.

بەشداری لە دەنگداندا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی عێراق:

کەرکوک: 66%

سەڵاحەددین: 59%

ئەنبار: 57%

نەینەوا: 53%

موسەننا: 45%

دیالە: 43%

بەسرە: 43%

کەربەلا: 40%

بابل: 40%

قادسییە: 38%

واست: 37%

نەجەف: 32%

زیقار: 31%

میسان: 29%

بەغدا-کەرخ: 32%

بەغدا-رەسافە: 21%

Paylas: