Kurdistan
کۆمسیۆنی عێراق ١٣٥ کاندیدی لە هەڵبژاردن دوورخستەوە
پەیامی کورد … کۆمسیۆنی عێراق ١٣٥ کاندیدی لە هەڵبژاردن دوورخستەوە
کۆمسیۆنی عێراق ڕایگەیاند، بە پێی یاسا ١٣٥ کەس کە خۆیان کاندید کردبوو دورخراونەتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە پێی مادەی نۆ لە یاسای هەڵبژاردنی عێراق هەر کەسێک پۆستى سەربازی هەبێت مافی خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنەکان نابێت.
ڕاشیگەیاند، لە دوای ووردبینی دەرکەوتووە ١٣٥ کەس پۆستى سەربازیان هەبووە بۆیە لە کاندیدی دورخراونەتەوە.
وا بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵژاردنی پەرلەمانی لە عێراق ئەنجامبدرێت و لە ئێستادا کاندیدی لایەنە سیاسییەکان لەلایەن کۆمسیۆنەکە پەسەندکراون.