Kurdistan
کۆمسیۆن:پڕۆسەی دەنگدان لەدەرەوەی عێراق مەرجدار دەبێت
کۆمیسۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە پڕۆسەی دەنگدان لەدەرەوەی عێراق مەرجدار دەبێت نەک ئەلکترۆنی.
کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکردووە، کە پڕۆسەی دەنگدان بۆ ھاووڵاتیانی دەرەوەی عێراق لە (١٠ و ١١)ی ئایار لە (٢٠) وڵات بەرێوەدەچێت، پرۆسەی دەنگدانیش بە شێوەی مەرجدار دەبێت نەک ئەلکترۆنی.
راشیگەیاندووە، کە ئەو ھاووڵاتیانەی ھەڵگری ڕەگەزنامە، پاسپۆرت یان ناسنامەی باری شارستانی عێراقین، مافی بەشداریکردنیان لە دەنگدان ھەیە.
جێی ئاماژەیە، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیارە (١٢)ی ئایار بەڕێوەبچێت، نزیکەی دوو ملیۆن دەنگدەر لە دەرەوەی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە.