TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەمترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

Navas Jan
Admin
📅 17 Nisan 2022 21:29

پەیامی کورد... کەمترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٦ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧ ی نیسان_ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و و ٥١٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون ٣٥ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هیچ تووشبوویەک بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەستنەداوە.

Paylas: