TR KU SO
FB X
Kurdistan

نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر کرایەوە

Navas Jan
Admin
📅 02 Mart 2021 16:43

پەیامی کورد … نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر کرایەوە

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند،"نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه ‌و ئاماده‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه".

ئەمڕۆ سێشەممە 2-3-2021 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە،"نەخۆشخانەی ێشمەرگە لە هەولێر  پێشوازی له‌ نه‌خۆشانی پێشمه‌رگه‌ دەکات و له‌ به‌شه‌كانی: ئێسك، شكان، هه‌ناو، پێست، قوڕگ و لووت و گوێ، ده‌مار و بڕبڕه‌ی پشت چارەسەر دەکرێن.

 

ئاماژەی بەوەشداوە،به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ دابه‌شكراون به‌سه‌ر رۆژانی هه‌فته‌ به‌مشێوه‌یه‌:

 

یه‌كشه‌ممه‌: ده‌مار و بڕبڕه‌ی پشت / قوڕگ و لووت و گوێ.

دووشه‌ممه‌ : ده‌مار و بڕبڕه‌ی پشت / ئێسك و شكان/ پێست.

سێشه‌ممه‌: گورچیله ‌و میزه‌ڕۆ.

چوارشه‌ممه‌: پێست.

پێنجشه‌ممه‌: هه‌ناو / گورچیله ‌و میزه‌ڕۆ/ ئێسك و شكان.

 

ئەوەشی خستووەتەروو،به‌شه‌كانی تیشك، ده‌رمانخانه‌ و تاقیگه‌ له‌ هه‌موو رۆژانی هه‌فته‌ كراوه‌ن و ئاماده‌ن بۆ خزمه‌تگه‌یاندن به‌ پێشمەرگە بەبێ جیاواز

Paylas: