Kurdistan
ژنێک لە ئورمیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
پەیامی کورد … ژنێک لە ئورمیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی دێسامبر، ژنێکی لاو بە ناوی "زارا سابیری"، کچی "سوڵتان"، خەڵکی گوندی "قونی" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو هاووڵاتییە پاش خۆسووتاندنی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "خومەینیـ"ـی ئورمیە کرا، بەڵام بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکان، زارا سابیری بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی کوشتووە.