TR KU SO
FB X
Kurdistan

ناوەند و چاپەمەنییەکانی ڕۆژهەڵات لە پیشانگای کتێبی سلێمانی بەشدارییەکی بەرچاویان هەبووە

سارا
Yazar
📅 25 Kasım 2021 22:48
پەیامی کورد     ...   ناوەند و چاپەمەنییەکانی ڕۆژهەڵات لە پیشانگای کتێبی سلێمانی بەشدارییەکی بەرچاویان هەبووە

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٢ ناوەندی بڵاوکردنەوەی کتێب و دەزگای چاپەمەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانی لەو شارە بەشدارییان کردووە.

لە ساڵانی ڕابردوودا نووسەر و لێکۆڵەران و هەروەها ناوەند و دەزگا چاپەمەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێشانگاکانی کتێب لە باشووری کوردستان و بەتایبەت لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانی کە ساڵانە لەو شارە بەڕێوە دەچێت، بەشدارییەکی بەرچاویان هەبووە و بەپێی زانیارییه‌كان، ئەمساڵیش ڕێژەی بەشداری نووسەر و لێکۆڵەرانی ڕۆژهەڵات زیاتری کردووە و هەروەها لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە کە ١٢ ناوەندی بڵاوکردنەوەی کتێب و دەزگای چاپەمەنیی جیاوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە کتێب گەلێکی جیاوازترەوە لە پێشانگای نێوەدەوڵەتی کتێبی سلێمانی لەو شارە بەشدارییان کردووە.

Paylas: