TR KU SO
FB X
Kurdistan

نەوتی کەرکووک بۆ ئێران هەناردە دەکرێت

سارا
Yazar
📅 04 Haziran 2018 20:33

 هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بە پێی بڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێکرد . بە پێی ئەم بڕیارە وەزارەتی نەوت ڕوونی دەکاتەوە ئەو نەوتەی هەناردە دەکرێت  “بڕەکەی لەنێوان 30 بۆ 60 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا .”.

دوای هێرشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ کەرکوک و ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک کەوتنە ژێر دەستی حکومەتی ناوەندی عێراق، لەو کاتەشەوە هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک ڕاگیراوە. هەروەها ئێران نەوتی کەرکووک بە تانکەر دەگوازێتەوە پاڵاوگەی نەوتی دەرەشار، کە دەکەوێتە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ووتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق " عاسم جیهاد " ، ڕایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران دەستیپێکردووە، کە ڕۆژانە بە تانکەر بڕەکەی لەنێوان 30 بۆ 60 هەزار بەرمیلە.

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارن هێڵی بۆڕی گواستنەوەی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووکەوە بەرەو ئێران دروستبکرێت، بۆ ئەوەی ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەبکرێت.

هەروەها  ڕوونیکردەوە، ڕێککەوتنەکە بەشێوەیەکە، کە لە بەرامبەر نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک، عێراق ڕاستەوخۆی لە ئاوی هەرێمی لە باشووری عێراق سووتەمەنی لە ئێران وەربگرێتەوە، ئێرانیش سوود لەو نەوتەی کەرکوک وەردەگرێت بۆ پاڵاوتن و پڕکردنەوەی پێویستی ناوچەی کرماشان.

Paylas: