TR KU SO
FB X
Kurdistan

نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هێرشەکەی سەر کامپی مەخموور داوایەک لە تورکیا دەکات

Navas Jan
Admin
📅 03 Şubat 2022 13:41

پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هێرشەکەی سەر کامپی مەخموور داوایەک لە تورکیا دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق و سەلامەتی خانەکەی و دا واش دەکات ناکۆکییەکان لەڕێی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، پاش بۆردوومانەکان لە مووسڵ (مەخموور و شنگال) لەگەڵ گەیشتنی زانیاری دەربارەی بوونی قوربانی لەنێو کەسانی مەدەنیدا «جەخت لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق و سەلامەتی خاکەکەی دەکەینەوە لە هەموو کاتێکدا».

دەشڵێت، «پێویستە دانیشتووان بپارێزرێن و ناکۆکییەکان لەڕێی گفتوگۆ و هەماهەنگییەوە چارەسەر بکرێن».

 

Paylas: