ڕاگەیندراوی کەجەکە لە سەر " ئۆجاڵان "
ووتەبێژی کەجەکە گۆڵستان کۆچەیگیت ڕایگەیاند کە لە دەرەوەی یەک دیتنێکی بنەماڵەی ئۆجاڵان هیچ کەسێکی دیکە لە دوای ساڵی ٢٠١٥ ەوە عەبدۆڵلا ئۆجاڵانی نەدیوە و سەبارەت بە ئەمنییەت و تەندرووستی ئەودا ئەوان گومانیان هەیە .
ووتەبێژی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتیک " کەجەکە " گۆڵستان کۆچەیگیت لە کۆبوونەوەی گشتی " کەجەکە " دا قسەی کرد و ئاشکرای کرد ، دەبێ بە زووترین کات واز لە دەستە سەر کردنی عەبدۆڵلا ئۆجاڵان سەرۆکی " پەکەکە " بهێنن .
کۆچەیگیت ووتی : دوای ٥ی نیسانی ساڵی ٢٠١٥ ، تەنیا یەک جار بنەماڵەی ئۆجاڵان توانیویانە بیبینن و لە دەرەوەی ئەوە نە بنەماڵەکەی و نە پارێزەرەکەشی ئاگایان لە باروودۆخی ئەو نییە .
کۆچەیگیت داوای لابردنی دەستبەسەر کردنەکەی کرد و ووتی ، لە ئەمنییەت و تەندرووستی عەبدۆڵلا ئۆجاڵاندا گۆمان هەیە .
رێبەری " پەکەکە " عەبدۆڵلا ئۆجاڵان لە ١٥ی شۆباتی ١٩٩٩ ، لە کینیا دەستبەسەر کراو دواتریش بە فڕۆکەی تایبەتی ووڵاتی تورکیا گوازرایەوە تورکیا و لە کاتەوە هاتا ئێستا لە بەندیخانەی ئێمڕالی زیندانی کراوە .