ڕاگەێندراوی حکوومەتی هەرێــمی کوردستان لە سەر بۆردوومانەکانی تورکیا
پەیامی کورد ... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی توركیا راگهیندراوێكی بڵاوكرده‌وه و نیگه‌رانی خۆی بۆ كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانیانی سڤیل له ئه‌نجامی بۆمبارانی ناوچه سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رده‌بڕێت و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاریان ده‌كات.
حكوومه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه و نزیكبوونه‌وه و هاتنی به‌ئه‌نقه‌ستیان بۆ ناو گوند و ئاواییه‌كان، بێباكانه ژیانی گوندنشینانی ئه‌و ناوچانه‌ی خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها بووه‌ته رێگر له گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قبوڵ ناكات و رێگه‌نادات خاكه‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر و تێكدانی ئاسایشی ووڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت و به‌وهۆیه‌وه ژیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه "ناوچه گوندنشینه‌كانی سنور ده‌بێ نه‌كرێنه مه‌یدانی پێكدادانی سه‌ربازی و بۆمباران، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ش ده‌بێ له گوندنشینان دوربكه‌ونه‌وه و نه‌یانخه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یندراوه، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رباره‌ی روداو و بۆمبارانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ناوچه سنوورییه‌كان، نیگه‌رانیی خۆی گه‌یاندوه‌ته توركیا و داواكارین دوباره نه‌بنه‌وه.