TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەیندراوی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و شاندی باڵای یەكیتی نیشتیمانی كوردستان

سارا
Yazar
📅 04 Mart 2019 00:13

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی، له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان كۆبووه‌وه‌، كه‌ پێكهاتبوو له‌ كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و ئه‌رسه‌لان بایز و عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌.

راگه‌یندراوی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌:

ڕۆژی یەكشەممە 3ـی 3ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی و بەڕێز كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و شاندی یاوەری  كە پێكهاتبوو لە ئەرسەلان بایز و عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان، كۆبوونەوە.

لە دیدارەكەدا پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا و جەختیش لە كاری جدی و بەردەوامیی ڕێككەوتنی هەردوولا بۆ دامەزراندن و پتەوتركردنی دامودەزگەی هەرێمی كوردستان كرایەوە ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و گیانی برایەتی و هەست بە بەرپرسیارێتیی هەموو لایەك، بە جۆرێك كە لە ئاست داواكاری و خواستی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت.

Paylas: