ڕاگەێندراوێک لە لایەن پاسپۆرتی سلێمانییەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە لایەن پاسپۆرتی سلێمانییەوە
بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، بەو هۆکارەی فۆرمی پاسپۆرت تاماوەی (١٤) رۆژ کاری پێدەکرێت، ئەو کەسانەی بەر لە قەدەغەی هاتووچۆ سەردانی پاسپۆرتیان کردوە و مامەڵەکانیان تەواونەکردوە، پێویستە فۆڕمی ئێلێکترۆنی پاسپۆرت دووباره نوێ بكهنهوه بۆ تهواوكردنی مامهڵهكانیان.
بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەێندراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەنەوە کە پێش ڕاگرتنی دەوامی فەرمی سەردانی پاسپۆرتیان کردوەو مامەڵەکانیان تەواونەکردوە، پێویستە فۆڕمی ئێلێکترۆنی پاسپۆرت دوباره نوێ بكهنهوه بۆ تهواوكردنی مامهڵهكانیان.
ئەوەش هاتوە، ئەو هاووڵاتیانەی پێش ماوەی (کەرەنتینە)و ڕاگرتنی دەوامی فەرمی، بەشێکی مامەڵەی پاسپۆرتیان کردوە و کاروبارەکانیان تەواونەبوە یان پهنجەمۆری ئێلێکترۆنی نهكردوه، لە ئێستادا کە سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی دەکەن بەمەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان، پێویستە لای سکاڵانووسەکان فۆڕمی ئێلێکترۆنی پاسپۆرت نوێ بكهنهوه و بگۆڕن.
پاسپۆرتی سلێمانی داواش لە هاووڵاتیان دەکات دوای نوێکردنەوەی پاسپۆرت سەردانیان بکەن بەمەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان، چوونکە فۆرمی پاسپۆرت تا ماوەی (١٤) ڕۆژ کاری پێدەکرێت.