Kurdistan
ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ لە سەر چەند پرسێکی گرینگ کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد ... بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و چه‌ند پرسێكی گرینگ تاوتوێ بكات.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، پرسه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ر و كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، پڕۆژه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كانی عێراق، وه‌كوو پڕۆژه یاساكانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرسى هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دواخستنى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان تاوتوێ ده‌كرێن.