Kurdistan
ئەو هاوڵاتیە كوردانەی لە هندستان گیریان خواردبوو، گەڕێندرانەوە هەولێر
پەیامی کورد … ئەو هاوڵاتیە كوردانەی لە هندستان گیریان خواردبوو، گەڕێندرانەوە هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە ئەو هاوڵاتییە كوردانەی لە وڵاتی هندستان گیریان خواردبوو گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاو بوونەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ی زایینی، ٦٨ هاوڵاتی كوردی خەڵکی هەرێمی كوردستان كە لەدوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە وڵاتی هندستان گیریان خواردبوو گەڕانەوە هەرێمی كوردستان.
ئەو هاوڵاتیانە ژمارەیەكیان بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی سەردانی وڵاتەكەیان كردبوو، بەیانی ئەمڕۆ لەرێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان.