TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوژران و بریندار بوونی ١٨ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Navas Jan
Admin
📅 02 Mayıs 2021 14:27

پەیامی کورد … کوژران و بریندار بوونی ١٨ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

 

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاوریلی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٧٨٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٢ کۆڵبەر کوژراون و ١٦ کۆڵبەریش بریندار بوون. جێگەی ئاماژەیەیە کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان لە ژیر ئەشکەنجەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا گیانی لە دەست داوە.

 

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە تۆمار کراوە کە ٩ حاڵەت بووە و سەرجەم کوژراوەکانیش خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون.

 

 

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

 

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٤ حاڵەت (١٤ بریندار) کە دەکاتە ٧٨٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 

ڕووداوی سروشتی: ١ حاڵەت (١ کوژراو) کە دەکاتەن ٥.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

لێدان و کوتانی هێزە چەکدارەکان: ٣ حاڵەت (١ کوژراو و ٢ بریندار) کە دەکاتە ١٦.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

 

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

 

پارێزگای ئورمیە: ٧ حاڵەت ( ٢ کوژراو و ٥ بریندار).

 

پارێزگای سنە: ٩ حاڵەت ( ٩ بریندار ).

 

پارێزگای کرماشان: ٢ حاڵەت ( ٢ بریندار )

 

 

Paylas: