TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی ئەوقاف: گرتە ڤیدیۆی نزای چاكبونەوە بۆ ئەردۆغان هەرێمی كوردستان نییە

Navas Jan
Admin
📅 07 Kasım 2021 14:52

پەیامی کورد … وەزارەتی ئەوقاف: گرتە ڤیدیۆی نزای چاكبونەوە بۆ ئەردۆغان هەرێمی كوردستان نییە

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، رەتیدەكاتەوە ئەو ڤیدیۆیەی كە تێیدا نزا بۆ چاكبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەكرێت، هەرێمی كوردستان بێت.

وەزارەتی ئەوقاف لە رونكردنەوەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، پاش ئەوەی لە رۆژانی رابردودا گرتە ڤیدیۆییەك بڵاوكراوەتەوە و گوایە ئەو گرتە ڤیدیۆییە مامۆستایەكی ئایینیە و لە یەكێك لە مزگەوتەكانی سنوری هەرێمی كوردستان پاڕانەوە بۆ كەسێكی دیاریكراو دەكەن، ئەمەش بوەتە هۆی نانەوەی پشێوی.

ئەوەش هاتووە، بۆ رای گشتی رادەگەیەنن ئەو كەسە نە مامۆستایە و ئەوشوێنەش هەرێمی كوردستان نییە، بۆنەیەكی ئاینییە لە دەرەوەی سنوری هەرێم، هەر كەناڵ و ناوەندێكی راگەیاندن ئەو گرتە ڤیدیۆییە بڵاوبكاتەوە رێكاری یاسایی بەرامبەری دەگرنە بەر.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە و گوایە دیمەنی مزگەوتێكی هەرێمی كوردستانە و كۆمەڵێك نوێژخوێن وەستاون و مامۆستایەكی ئایینی نزا بۆ چاكبونەوەی ئەردۆغان دەكات.

Paylas: