TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی ئەوقاف: پشت بە هیچ وڵاتێک نابەستین بۆ دیاری کردنی جەژن

Navas Jan
Admin
📅 28 Nisan 2022 17:59

پەیامی کورد... وەزارەتی ئەوقاف: پشت بە هیچ وڵاتێک نابەستین بۆ دیاری کردنی جەژن

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم ئاشکرای کرد، بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، ڕۆژی شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ کۆ دەبێتەوە و پشت بە هیچ وڵاتێک نابەستن.

نەبەز ئیسماعیل بە پێگەی فەرمی پارتی وتووە، ڕۆژی شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان بۆ دیاریکردنی ڕۆژی جەژن کۆ دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر مانگ بینرا ڕۆژی یەکشەممە دەبێتە جەژن و ئەگەر نەبینرا مانگی ڕەمەزان 30 ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی دووشەممە دەبێتە جەژن.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئەوان پشت بە خۆیان دەبەستن و لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیار دەدات، پەیوەندییان لەگەڵ وەقفی سوننی عێراق هەیە و کۆبوونەوەی بەردەوامیان هەیە، پشت بە هیچ وڵاتێک نابەستن.

Paylas: