وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
سەبارەت بە تایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا هەندێك لەدەزگاكانی راگەیاندن بەمەبەست یاخود بێ زانیاری و شێواندنی لێدوانی بەرپرسانی كارەبا هەواڵ و راپۆرت سەبارەت بەتایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی بڵاودەكەنەوە كە بووەتە هۆی دڵەراوكێ و پرسیار لای هاوبەشانی كارەبا، ئێمە لەوەزارەتی كارەبا بۆ بەرچاو روونی هاوڵاتیانی خۆشەویست بەپێویستی دەزانین ئەم چەند زانیارییانەی خوارەوە بڵاوبكەینەوە كە سەرجەم ئەم هەنگاوەو پرۆسەیە لەخزمەتی هاوڵاتیانی كوردستاندایە.
1- بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كارەبا چاودێری و سەرپەرشتی دەكرێت.
2- نرخی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كارەبا زیاد ناكرێت.
3- دەبێتە هۆی باشتر كۆنترۆڵكردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا.
4- رێگرە لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا و كەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر تۆڕ و وێستگەكان و كەمبوونەوەی كاری چاكسازیی و سووتانی محاویلەكان .
5- كەمكردنەوەو نەهێشتنی سەرپێچیەكانی كارەبا بەمەش دادپەروەری لە دابەشكردنی كارەبا زیاتر دەستەبەر دەكرێت.
6- زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەتایبەتی لەهەردوو وەرزی هاوین و زستان دا .
7- بەڕێژەی لە 70%ی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا لەو سێكتەرە كار دەكەن بەتەواوی ئیمتیازاتەكانیان كار دەكەن و كۆمپانیاكان پابەند دەبن بەدابینكردنی مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا.
8- كەمكردنەوەی سلفەی مانگانەی بەڕێوبەرایەتیەكانی كارەبای شارەكان .
وەزارەتی كارەبا
4/10/ 2020