TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە سیستەمی e- parwarda گشتاندنێک بڵاودەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 01 Temmuz 2021 20:13

پەیامی کورد      ...     وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە سیستەمی e- parwarda گشتاندنێک بڵاودەکاتەوە

بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیارییەکانی مامۆستایان و خوێندکاران لەسیستەمێکی ئەلیکترۆنی و ئەرشیفکردنی سەرجەم دۆسیەی زانیارییەکان، وەزارەتی پەروەردە دەسپێکردنی کارکردن بە سیستەمی  e- parwardaی راگەیاند و داواش لەخوێندنگاکان دەکات لەماوەی سێ هەفتەدا زانیارییەکانیان تۆمار بکەن.

بەگوێرەی دوایین بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ ١ی تەمموز دەرچووە و ئاڕاستەی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان کراوە، داوا دەکات زانیارییە کەسیی و پیشەییەکانی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران لەناو سیستەمی  e- parwardaدا تۆمار بکرێت.

ئەوەش هاتووە، سیستەمەکە ئاسانکاری دەکات لەگواستنەوەی راژەی مامۆستایان و فەرمانبەران و رونکردنەوەی پێویست دەخاتەبەردەست بەشی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی پلانی پەروەردەیی و زانینی توانا مرۆییەکان و پێداویستییەکان لەهەر خوێندنگە و بەش و بەڕێوبەرایەتییەکەدا.

Paylas: