TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی ڕۆشنبیری پەیامێکی هۆشداری بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 17 Nisan 2020 16:56

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی ڕۆشنبیری پەیامێکی هۆشداری بڵاو دەکاتەوە .

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی رێكلامی بازرگانییەوە هۆشداری بە دەزگاكانی راگەیاندن دەدات.
لە گشتاندنێكی وەزارەتی ڕۆشنبیریدا هاتووە، كە پێویستە دەزگاكانی راگەیاندن پابەندی یاسای ژمارە٤ی ساڵی ٢٠١٩ " یاسای رێكخستنی ریكلامی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان - عێراق " بن.
ئەوەیش خراوەتە روو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەندێك ریكلام كە ناڕەزایەتی خەڵك و رێكخراوەكانی ژنانی بەدواداهات، كە پێچەوانەی ئادابی گشتی و بەها كۆمەڵایەتییەكانە، داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن " بینراو و بیستراو " پابەندی یاسای ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠١٩ ی " یاسای رێكخستنی ریكلامی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان - عێراق " بن، ئەو ریكلامانەی بڵاوی دەكەنەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاشتەوایی خێزان و كۆمەڵگا نەبێت و نەبێتە هۆی تیشکی پێگەی ئافرەت.

Paylas: