TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی تەندرووستی هەرێم لە ڕاگەێندراوێکدا نوێترین ئاماری تووشبووانی هەرێم بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 03 Eylül 2020 20:30

پەیامی کورد    ...    وەزارەتی تەندرووستی هەرێم لە ڕاگەێندراوێکدا نوێترین ئاماری تووشبووانی هەرێم بڵاو دەکاتەوە 

لە ڕاگەێندراوێكدا وەزارەتی تەندرووستی هەرێم رایگەیاند، لە دوێنێ وە ٦٠٩ تووشبووی نوێی پەتاكە تۆماركراون و ٢٣ هاووڵاتی تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٦٨٩ پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش ٦٠٩ تووشبووی نوێی پەتاكە تۆماركراون"

وەزارەتی تەندرووستی راشیگەیاندوە، لە دوێنێوە ٤٠٩ هەڵگری ڤیرووسەكە چاكبوونەتەوە و ٢٣ هاووڵاتیش مردوون.
سەبارەت بە كۆی گشتی تووشبووانی پەتاكە لە هەرێم رایگەیاندوە، تا ئێستا ٣٠ هەزار و ٥٣٥ هاوڵاتی تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٠ و ٩ كەس چاكبوونەتەوە و ١١٤٨ هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: