Kurdistan
وەزارەتی تەندرووستی هەرێم لە ڕاگەێندراویکدا نوێترین ئاماری تووشبووانی هەرێم بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٧٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون کە بە گوێرەی پارێزگاکان بەم جۆرە بوە، هەولێر ٣٢٢ تووشبوو، سلێمانی ١٨٣ تووشبوو، هەڵەبجە ٢٥ تووشبوو، گەرمیان ٣١ تووشبوو، راپەڕین ٩٣ تووشبوو و لە دهۆکیش ٣٢٠ تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ٣٧٦ تووشبووی پەتاکە چاکبونەتەوە و ٢٨ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە کە بە گوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە بوە، هەولێر ١٠ کەس، هەڵەبجە ٣ کەس، سلێمانی ٦ کەس لە دهۆکیش ٩ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
تائێستا لە هەرێمی کوردستان ٥٩ هەزار و ٢٥١ کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٦ هەزار و ٢٧٥ کەس چاکبونەتەوە و دو هەزار و ٨٨ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.