وەزارەتی تەندرووستی هەرێم لە ڕاگەێندراویکدا نوێترین ئاماری تووشبووانی هەرێم بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی هەرێم لە ڕاگەێندراویکدا نوێترین ئاماری تووشبووانی هەرێم بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای ئاشكرا كرد، كە لەو ماوەیەدا ٢٤ كەسی دیكە بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
لە ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھاتووە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوو ٦٧٣ كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و ٤٣٠ تووشبووش چاكبوونەتەوە.
دەقی راگەێندراوی وەزارەتی تەندرووستی:...
ڕاگەێندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤیرووسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢١٧)
١. پشکنین: (٤٩٧٩ پشکنینی نوێ)
(١٩٣٢ هەولێر)
(٧٥٨ سلێمانی، ١٦٨ گەرمیان)
(٢٠٨٥ دهۆك)
(٣٦ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٦٧٣ تووشبووی نوێ)
(٢٩٧ هەولێر)
(٩٢ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(٢٢٤ دهۆك)
(٣٢ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٤٣٠ چاکبوون)
(١٩٧ هەولێر)
(٢١ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان)
(١٥٩ دهۆك)
(٢٧ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٤ مردن)
(٥ هەولێر)
(١٠ سلێمانی، ١ گەرمیان)
(٨ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٤٦٦٧١٧ (١٧٠٦١٩ هەولێر، ١١٥٩٧٦ سلێمانی، ١٧٥٨٤٥ دهۆك، ٤٢٧٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ٤٧٨١٠ (١٧٦٧٦ هەولێر، ١٦١٥٥ سلێمانی، ١٢٢٨٦ دهۆك، ١٦٩٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٠٦٠٥ (١٤٠٤٣ هەولێر، ١٠١٧٦ سلێمانی، ٤٨١٢ دهۆك، ١٥٧٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٥٤٥٦ (٣٠٦٦ هەولێر، ٥٠٩٢ سلێمانی، ٧٢١٦ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە)
مردن ١٧٤٩ (٥٦٧ هەولێر، ٨٨٧ سلێمانی، ٢٥٨ دهۆك ، ٣٧ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندرووستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
٣٠