وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد … وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕێک ڤاکسینی کۆرۆنا لە هەرێم بەردەستە و ئێستا هاوڵاتییان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ” لە ئێستادا بڕێکی دیاریکراو لە ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان بەردەستە بە پێی ڕێزبەندی و پێشینەیی بۆ (پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی و مامۆستایانی پۆلی ١٢ و هاوڵاتیانی هەڵگری نەخۆشیە درێژخایەنەکان و خانەنیشان و بەساڵاچوان و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و پێشمەرگە…هتد) بەتایبەتی بۆ تەمەنی سەرووی ٦٠ ساڵی و هەر هاوڵاتیەکی تر کە بە پێی ڕێنماییەکان و پلانی داڕێژراو دەتوانێت خۆی ناونووس و تۆمار بکات لە سیستەمی پۆڕتاڵ و ئۆنڵاینی تۆمارکردنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا”.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هاوڵاتییان دەتوانن لەم لینکەوە ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار بکەن.