وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێك له‌باره‌ى خراپیى ڕه‌وشى كۆرۆنا بڵاو ده‌كاته‌وه
پەیامی کورد … وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێك له‌باره‌ى خراپیى ڕه‌وشى كۆرۆنا بڵاو ده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، بەهۆی خراپیی ڕەوشی کۆرۆنا و زۆریی ژمارەی تووشبوان، وه‌زیرى ته‌ندروستی گه‌یشته دهۆك.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌٢٦ی تەمووزی ٢٠٢١، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەهۆی خراپیی ڕەوشی کۆرۆنا و زۆریی ژمارەی تووشبوان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی گەیشتە دهۆک".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، لە پلانێکی نوێی چارەسەرکردنی نەخۆشان و دابینکردنی پێداویستی و ئامادەکاریی زیاتر و کردنەوەی نەخۆشخانەی دیکەی تایبەت بە وەرگرتنی تووشبوانى کۆرۆنا، وه‌زیرى ته‌ندروستى سەردانی دامودەزگاکانی تەندروستی دەکات.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باسى له‌وه‌ش كردووه: "بەداخەوە ڕەوشی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زۆر خراپە، هەر دوێنێ تا کاتژمێر 12ى شەو زۆرترین ژمارەی تووشبوون به په‌تاكه تۆمار کراون، ژمارەکە یەکجار زۆرە، زۆرترین تووشبوونیش لە پارێزگای دهۆکە".