رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: ژنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له 60%یان كه‌مخوێنن و رێژه‌ی مردنیان به‌رزه
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌باره‌ت به ژنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له "رۆژی جیهانی ژنان"دا رایگه‌یاند كه ئه‌وان له 60%یان كه‌مخوێنن و رێژه‌ی مردنیان به‌رزه.
رۆژی هه‌ینی به بۆنه‌ی رۆژی جه‌ژنی ژنانه‌وه كه رێكه‌وتی 8 ئازاره، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، باسی له گرنگی "وه‌به‌رهێنان/ استثمار له ته‌ندروستی ژنان و كچان" له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات تێكڕای مردنی دایكان له هه‌ر 100 هه‌زار حاڵه‌تی منداڵبوون، له نێوان 7 بۆ 600 دایكدایه. به‌ڵام تووشبوون به نه‌خۆشی كه‌مخوێنی، له ناو ژنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له نێوان سه‌دا 23% بۆ سه‌دا 60%ه.
رێكخراوه‌كه له به‌یانامه‌یه‌كدا به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنان له ساڵی 2024، بانگه‌وازێكی بۆ ده‌ستپێكردن به وه‌به‌رهێنان له ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانی و به‌هێزكردنی ژنان و كچان له هه‌موو بوواره‌كانی ژیاندا راگه‌یاند.
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ژینگه‌ی فره‌جۆری له‌خۆگرتووه، ئه‌مه‌ش به روونی له تێكڕای ته‌ندروستی ژناندا ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌وه‌تا مردنی دایكان له هه‌ر 100 هه‌زار حاڵه‌تی له‌دایكبوونی منداڵ، له نێوان 7 بۆ 600 دایكدایه.
هه‌روه‌ها تێكڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كه‌مخوێنی، له نێو كچان و ژنان له ته‌مه‌نی منداڵبوون (15 بۆ 49 ساڵ) له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و له نێوان له سه‌دا 23% بۆ له‌سه‌دا 60%ه.
سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نی ژنان كه ئاماژه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆیه بۆ ته‌ندروستی ژنان، له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وا قه‌یران و كێشه زۆره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر ته‌مه‌نی ژنان هه‌یه و له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه جیاوازه و رێژه‌كه له نێوان 57 بۆ 82 ساڵه، ئه‌م جیاوازییه كه 25 ساڵ ده‌كات، جیاوازییه‌كی زۆره.
رێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یدا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئێستا له هه‌مو كات زیاتر، گرنگه وه‌به‌رهێنان له ژناندا بكرێت. چونكه ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ی هه‌نووكه له ئارادان، وا ده‌كات كۆمه‌ڵگا ناوخۆییه‌كان، له‌ژێر فشاری زیاتردابن و جیاوازییه‌كانی نێوانیان، فراوانتر ده‌كات.
به‌ڵام وه‌به‌رهێنان له ته‌ندروستی ژنان، به‌ربه‌ستی زۆری له پێشه، له‌وانه كه‌می داهات و فاكته‌ری كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری. هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئه‌من و ئاسایش، وا ده‌كات رێگری له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان بكرێت، به‌مه‌ش ژنان و كچان روبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره ده‌كاته‌وه.
له بارودۆخی نائاسایدا، توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر، زیاد ده‌كات و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی منداڵبوون و دایكایه‌تی، زیانی گه‌وره‌ی پێده‌گات. له‌م باره‌یه‌وه خه‌مڵاندنه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له كاتی روودانی كاره‌ساته‌كاندا، ئه‌گه‌ری مردنی ژنان (له نێو ئه‌واندا ژنان و كچانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی) و منداڵ، 14 جار زیاتره له ئه‌گه‌ری مردنی پیاوان.
باشتركردنی ته‌ندروستی ژنان، له هه‌رێمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مه‌سه‌له‌یه‌كه ده‌كرێت، ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له نێوان 2000 و 2020دا تێكڕای مردنی دایكان، له سه‌رتاپای هه‌رێمه‌كان، به رێژه‌ی له سه‌دا 50% كه‌می كردووه.
له‌و ماوه‌یه‌دا، میسر له‌سه‌ر ئاستی جیهان، یه‌كێك بووه له‌و وڵاتانه‌ی، رێژه‌ی مردنی دایكان له حاڵه‌تی منداڵبوون، بۆ 10 هێنده كه‌می كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا میسر، تێكڕای مردنی دایكان له هه‌ر 100 هه‌زار حاڵه‌تی له‌دایكبوونه‌وه، له 79 حاڵه‌تی مردنه‌وه، كه‌م بووه‌ته‌وه بۆ 17 حاڵه‌تی مردن.
رۆژی جیهانی ژنان، ده‌رفه‌تێكه بۆ داننان به‌و رۆڵه گرنگه‌ی ژنان كه له بهرهوێشبردنی كۆمه‌ڵگادا ده‌یبینن. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكه بۆ داننان به‌و مه‌ترسییانه‌ی روبه‌رووی ژنان ده‌بنه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ن. لێره‌وه پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، هه‌ماهه‌نگی له پێناو وه‌به‌رهێنان له ژناندا بكه‌ن و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت.