TR KU SO
FB X
Kurdistan

کونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

Navas Jan
Admin
📅 13 Mart 2022 22:43

پەیامی کورد... کونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

کونسوڵی بەریتانیا لە شاری هەولێر، ئیدانەی هێرشکردنە سەر هەولێر دەکات و بە بێ مانا وەسفی دەکات.

لەمبارەیەوە دەیڤید هانت کونسوڵی بەریتانیا لە شاری هەولێر لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی کرد بۆ سەر هەولێر و ڕایگەیاند: "شانشینی یەکگرتوو لە بەرامبەر هێرشکارییەکاندا هەمیشە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا دەبێت.

ئەوەشی خستە ڕوو کە هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەنجامدانی کردەیەکی توندوتیژی هێندە بێ مانا.

Paylas: