TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕێوره‌سمی ده‌رچوونی هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌ لیوای هێزه‌كانی ٨٠ لە سۆران بەڕێوەچوو

سارا
Yazar
📅 12 Şubat 2020 18:13

پەیامی کورد    ...    ڕێوره‌سمی ده‌رچوونی هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌ لیوای هێزه‌كانی  ٨٠ لە سۆران بەڕێوەچوو

له‌ سۆران ڕێوره‌سمی ده‌رچوونی هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌ لیوای هێزه‌كانی ٨٠  كه‌ پێكهاتبوو له‌ كچان و كوڕانی هێزه‌كانی هه‌شتا، لەلایەن هێزی کۆماندۆی کوڕان و کچانەوە بەڕێوە چوو.

ئەمڕۆ لەلایەن فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی ٨٠ەوە، خولێکی دیکەی مەشق و ڕاهێنان بۆ کۆمەڵێک کچ و کوڕی پێشمەرگە لەلایەن بنکەی مەشقی پیادەی هەولێر لە سۆران بەڕێوە چوو.

پێنجەمین خولی دەرچوونی پێشمەرگە و چوارەمین لیوای هێزەکانی یەکەی ٨٠ کە لە مەشقی پیادەی هەولێر لە سۆران بەڕێوە دەچوو کە لە ڕێوڕەسمەکەدا نوێنەری سەرۆک بارزانی و بەرپرسی هێزەکانی یەکەی ٨٠ و سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێڕ و ژمارەیەکی زۆر لە پێشمەرگە و فەرماندە سەربازییەکان بەشدار بوون.

لەو ڕێوڕەسمەکەدا کۆمەڵێک مەشق و ڕاهێنان و نمایش و  کردەی ترسناک و سەرکێشی وەک مارخواردن لەلایەن هێزی کۆماندۆی کوڕان و کچانەوە بەڕێوە چوو.

Paylas: