له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا 63 هه‌زار كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه
ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای ده‌كات كه له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا زیاتر له 63 هه‌زار كۆچبه‌ر له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕێكخراوه‌كه ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و له ڕاپۆرته‌كه‌یاندا هاتووه، له نێوان ساڵانی 2014 و 2023 له سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر له 63 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ڕێی كۆچبه‌رییاندا گیانیان له‌ده‌ست داوه و بێسه‌روشوێن بوون و له‌و ژماره‌یه‌دا زیاتر له 28 هه‌زاریان له ده‌ریای سپی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، 60%ی ئه‌وانه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ست داوه، خنكاون و ساڵی 2023 ساڵی هه‌ره كوشنده بوو بۆ كۆچبه‌ران و ته‌نیا له‌و ساڵه‌دا هه‌شت هه‌زار و 500 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و 700 كه‌سیان خنكاون و ئه‌و ژمارانه‌ش مه‌ترسیدارن.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ناوه‌ندی ئیپسۆس ڕاپرسییه‌كی ئه‌نجامداوه و له ڕاپرسییه‌كه‌یاندا ده‌ریده‌خات كه نیوه‌ی زیاتری ئه‌ورپییه‌كان یاسای په‌نابه‌ران په‌سه‌ند ناكه‌ن و داوای كۆنتڕۆڵكردنی سنووره‌كان ده‌كه‌ن.