وشکە سەرما بەڕێوەیە و پلەى گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت
پەیامی کورد.... وشکە سەرما بەڕێوەیە و پلەى گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت
کەشناسى هەرێم رایگەیاند، وشکە سەرمایەک روو لە هەرێم دەکات و پلەکانى گەرماش بۆ خوار سفر دادەبەزن.
بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ پێشبینی دەکریت رێژەی دابارین زیاتر دەبێ بەتایبەتی لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ, پاشان کەش بەرە و سەقامگیر بوون دەچێتەوە بۆ کاتەکانی ئێوارە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهۆی ئەو بارستە هەواوەوە، وشکە سەرما و بایەکی بەهێز و وشک روو لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و شاخاویەکانی هەولێر دەکات.
بەپێى پێشبینى کەشناسى هەرێم، پلەی گەرمی بەشەو دێتە ژیر سفری سەدی و کەش بە تەواوی ساردتر دەبێت.
لەبارەی کەشی سبەینێوە، کەشناسی رایگەیاند: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری باران بارین لە ناوچەکانی گەرمیان و بەشێکی سلێمای هەیە.