TR KU SO
FB X
Kurdistan

پڕۆگرامی ئەمنی ڕۆژانی جەژن لە لایەن بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ەوە ڕاگەێندرا

سارا
Yazar
📅 04 Ağustos 2019 15:28

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر، رایدەگەینێت لە پێناو بەسەربردنی جەژنێكی ئارام بۆ هاووڵاتیان و گەشتیاران، لیژنەیەكی ئەمنییان درووست كردووە و داواش لە هاووڵاتیان دەكات، كە لە هەموو روویەكەوە هاوكاریان بن.

لیواعەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر، رایگەیاند، وەك ساڵانی پێشوو بەرنامەیەكی تایبەت و تۆكمەیان داڕشتووە وەك ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز، كە سەرجەم هێزە ئەمنییەكان تێیدا بەشدار دەبن و لە ئامادەباشیدا دەبن لە پێناو پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و گەشتیاران، كە دێنە سنووری پارێزگای هەولێر، یانیش دەچنە دەرەوەی شار.

بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە دا، كە مەزەندە دەكرێت گەشتیارێكی زۆر لە ناوەڕاست و باشووری عێراق و تەنانەت پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، سەردانی هەولێر بكەن، بۆ ئەوەش ئامادەكارییان كردووە و لیژنەیەكیان بە سەرپەرشتی راستەوخۆی پارێزگاری هەولێر پێكێناوە، روونیشی كردەوە، لیژنەكە لە ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و تەندروستی و گەشتوگوزار پێك هاتوون، ئەوەش بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران و هاووڵاتیان، كە بتوانن جەژنێكی ئارام و ئاسوودە و بێ كێشە بەسەر ببەن.

لیوا عەبدولخالق داوایشی لە سەرجەم هاووڵاتیان كرد، كە لە هەموو روویەكەوە هاوكاریان بن، لە پێناو ئارامی و سەقامگیریی ئەو چەند رۆژەی بە بۆنەی جەژنەوە پشوو دەبێت و هاووڵاتیان و گەشتیاران بە مەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش سەردانی شارەكە و سەیرانگاكان دەكەن.

Paylas: