TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئێران لەبارەی رێککەوتنامەی ئەتۆمی په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كات

Navas Jan
Admin
📅 03 Kasım 2022 22:02

پەیامی کورد... ئێران لەبارەی رێککەوتنامەی ئەتۆمی په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كات

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تاران ئامادەیە بۆ رێککەوتنێکی نوێ، راستەقینە و بەهێز لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆم

 

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆزیب بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدا و ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران ئامادەیە بۆ رێککەوتنێکی بەهێز، راستەقینە و پتەو لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، لەم بارەیەوەش بۆچونی خۆیان بە لایەنی ئەمریکی گەیاندوە.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، تاران خواستی ئەوەشی هەیە رێککەوتن و کاری هاوبەشی باش و بەردەوامی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هەبێت و لەم کاتەدا شاندێکی وڵاتەکەیان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ڤییەننا دانوستان دەکات.

 

پێشتریش عه‌لی شەمخانی، سكرتێری گشتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران رایگەیاندبو، ئەگەر جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دڵنیایی نەدات، گفتوگۆکانی ڤییەننا لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆم ئەنجامیان نابێت و دەگەن بە بنبەست، لەم بابەتەشدا "بایدن به‌ كه‌مته‌رخه‌م دەزانین".

Paylas: