ئۆکرانیا؛ سێ کیلۆمەتر چوارگۆشەمان لە باخموت کۆنتڕۆڵ کردەوە
پەیامی کورد... ئۆکرانیا؛ سێ کیلۆمەتر چوارگۆشەمان لە باخموت کۆنتڕۆڵ کردەوە
جێگیری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، توانیویانە سێ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە ناوچەکانی باخموتی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و هێرشە هەڵگەڕاوەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی سەرجەم ناوچەکان بەردەوام دەبێت.
رۆژی دووشەممە، هانا مالیار جێگری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی وڵاتی ئۆکرانیا توانیویانە سێ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە ناوچەکانی باخموتی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا بەگشتی توانیویانە ٤٣ کیلۆمەتر چوارگۆشەی ناوچەی باخموت لەژێر دەستی هێزە سەربازییەکانی روسیا دەربهێنن و هێزی سەربازی ئۆکرانیا بەردەوامدەبێت لە پێشڕەوی کردن تا تەواوی ناوچەکان کۆنتڕۆڵدەکاتەوە.
دێمیترۆ کۆلیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ئەوەی خستەڕوو، بەردەوامدەبن لە پێشڕەوی کردن و کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی ناوچەکانی باخموت کە لە ئێستادا لەژێر دەستی روسیادایە.
لە ماوەی رابردوو هێزەکانی روسیا و گروپی چەکدارانی ڤاگنەر ئۆپەراسیۆنی ئاڵای ساختەیان لە ناوچەی باخموتی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ئەنجامدا و تەواوی ناوچەکەیان کۆنتڕۆڵکردوە.