TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەرلمانی عێراق دەنگی بە پرۆژەیاسای بودجە دا

Navas Jan
Admin
📅 29 Mart 2021 00:02

پەیامی کورد … پەرلمانی عێراق دەنگی بە پرۆژەیاسای بودجە دا

 

پێش كەمێك لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەی خۆیدا، دەنگی لەسەر مادەی ١١ی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق دا، كە مادەی ١١ تایبەتە بە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان.

 

لەمبارەیەوە ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی "كوردستان24" رای گه‌یاند لیژنه‌ی دارایی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا ماده‌ی ١١ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه ‌یاساكه‌دا، په‌سه‌ند كرد.

 

كۆبوونەوەی لیژنه‌ی دارایی له‌ ده‌نگدان به‌ ته‌واوی بڕگه‌ و مادده‌كانی دیكه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌ به‌رده‌وامه‌، بڕیاره‌ دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌، پڕۆژه‌یاساكه‌ بۆ تێپه‌ڕاندن ببرێته‌ په‌رله‌مان و بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

 

لەلایەكی دیكەوە ئێستا كۆبوونەوەیەك لە نێوان سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق و سەرۆك فراكسیۆنەكان بەڕێوەدەچێت، وەك ئامادەكارییەك بۆ كۆبوونەوەی تێپەڕاندنی بودجەی گشتی.

Paylas: